نیویۆرک تایمز: ئه‌مریکا ڕزگارکەری عێراق بوو، بەڵام ئێران داگیری کرد
نیویۆرک تایمز دەنووسێت، نه ته‌نیا له‌و شه‌ڕه‌دا که عێراق ده‌یکات ئێران خۆی کردو‌وە بە لایه‌ن، به‌ڵکو له خۆراک و خواردنه‌وه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی عێراقیشدا، بوونی هه‌یه.
ڕاپۆرته‌که به ناونیشانی "ئه‌مریکا عێراقی ڕزگار کرد و به‌جێی هێشت، ئێران چاوی تێ بڕی و داگیری کرد"، باس له‌وه ده‌کات که دوای 14ساڵ له ڕووخانی دوژمنه‌که‌ی ئێران (سه‌ددام حوسێن)، ئێستا ئێران ئه‌و وڵاته‌ی داگیر کردووه.
نووسیویشیەتی، میلیشیاکانی سه‌ر به ئێران له سه‌روویانه‌وه حه‌شدی شه‌عبی، ته‌نیا ئه‌وه نییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران کار بکەن، به‌ڵکو هاوکاریی چه‌کداره‌کانی سووریا و لوبنانیش ده‌کەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز، حه‌شدی شه‌عبی له ڕیزی پێشه‌وه به‌شداریی هه‌موو شه‌ڕه‌کان ده‌کات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که چه‌ندین ڕاپۆرت هه‌یه که ده‌ڵێت مافی هاووڵاتییانی سڤیلی پێشێل کردووه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات کە ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی عێراقیش له‌لایه‌ن دەسەڵاتدارانی ئێرانه‌وه دیاری ده‌کرێن و لەو بارەیەوە ئاماژە بە ناوی (هۆشیار زێباری) وه‌زیری دارایی پێشووی عێراق دراوە کە لەسەر داوای ئێران لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.
ڕۆژنامە ئەمریکاییەکە لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەی خۆیدا باس له‌وەش ده‌کات که ده‌ستتێوه‌ردانی ئێران له کاروباری ناوخۆی عێراق، به‌شێکه له پرۆژه‌یه‌کی هه‌رێمایه‌تیی گه‌وره‌تر و گه‌یشتنی تاران بە ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها ده‌نووسێت، کە ئێران لە ڕووی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و کولتورییه‌وە کاریگه‌ریی له سەر عێراق داناوە. له کۆتاییدا، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئێران له ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاوپه‌یمانی هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بۆ جێبه‌جێ ده‌که‌ن
kdp-
