رێفۆرم لە خوێندنی تەکنیکی دەکرێت

 رێفۆرم لە خوێندنی تەکنیکی دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە ھۆڵی کۆبونەوەکانی سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکینکی ھەولێر، کۆبونەوەی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧/٧/٢٠١٧، بە سەرپەرشتیی د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبونەوەی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی ھەرێمی کوردستان لە ھۆڵی کۆبونەوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکینکی ھەولێر، بەئامادەبونی د. ئامانج سەعید، ڕاوێژکاری وەزیری خوێنددنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د. محمد سابیر، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون، د. داود ئەتروشی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئەندازە و پڕۆژەکان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی ڕێفۆرمی خوێندنی تەکنیکی لە کوردستان کرا.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، د.کاوە شێروانی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، ئامانجی کۆبونەوەکەی خستەڕوو: "وەک ھەرسێ زانکۆ پۆلیتەکنیەکانی (ھەولێر، سلێمانی ودھۆک) لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕۆژەیەک بۆ ڕیفۆرمکردن لە خوێندنی تەکنیکی لە ھەرێمی کوردستان ئامادە دەکەین".

پاشان، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەوبارەیەوە رای گەیاند: "خوێندنی تەکنیکی یەکێکە لە ئەولەویاتە ھەرە گەورەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، چونکە خوێندنی تەکنیکی تەنھا تایبەت نییە بەھەرێمی کوردستان، بەڵکو مەسەلەیەکی جیھانییە، وڵاتان بۆ پێشخستنی باری ئابوورییان بایەخی زۆر بەخوێندنی تەکنیکی دەدەن".

گوتیشی: "زانکۆ پۆلیتەکنیکەکان ئێستا دەتوانن سەرکردایەتی ئەو دیدگایە بکەن، کادیری ناوەندی بۆ بازاڕی کاری کوردستان دروست بکەن و خوێندکاری کارامە بۆ بازاری کار پێ بگەێنن".










باسنيوز
Top