مێرگەسۆر.. ھاوکاری 13 خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە 17/7/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای LDSی ئەمەریکی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە شارۆچکەی مێرگەسۆر بەڕێوەبرد و پێداویستی و ویلچەیریان پێشکەشی 13 لە خاوەن پێداویستییانی تایبەت کرد، پێداویستیەکان بریتی بوون لە(ویلچێر، کورسی WCی بچووک و گەورە، رەوڕەوە، چوارپێچکە، کۆشینی GLY، عەکازە).
ھاوکات ھەر ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاری دەوڵەتی کوێت کاروانێکی دیکەی ھاوکارییە خۆراکیەکانی گەیادە دانیشتوانی شاری موسڵ و پێداویستی خۆراکی بۆ ھەزار خێزان لە گەڕەکی حەی نەجاڕی بەری راستی شارەکە پڕ کردەوە.
باسنيوز
