تاران.. شاندەکەی یەکێتی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆ دەبێتەوە
ماڵپەڕی (میهر) لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە، شاندەکەی یەکێتی بە سەرپەرشتیی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتیری گشتیی یەکێتی، مەلا بەختیار کارگیڕێ مەکتەبی سیاسی، ئەمڕۆ لەگەڵ عەلی شەمخانی کە هاوکات نوێنەری خامنەییە لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆ دەبنەوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە بڕیارە لەو دانیشتنەدا دوایین ڕەوشی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵەکان بۆ سەقامگیریی ئاسایشی ناوچەکە پاش ئازادکردنی مووسڵ بخرێنە بەرباس و تاوتوێ.
هەفتەی ڕابردووش جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی ئێران وێڕای ناجێگیربوونی باری تەندروستیی، سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆ بووەوە.
باسنيوز
