عەمید هەڵگورد: ئەرکی ئێمە تەنیا پاراستنی کوردستانە
عەمید هەڵگورد حیکمەت، بەرپرسی شانەی راگەیاندنی جەنگی هەرێمی کوردستان لەلاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکانی شاندی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکای کردووە.
عەمید هەڵگورد حیکمەت هەروەها رایگەیاندووە، کە بۆ یەکەمجار وەک نوێنەری پێشمەرگە لەگەڵ شاندێکی سەربازیی عێراقی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) کۆ بووەتەوە.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ گوتەبێژی پنتاگۆن و هێزە عێراقییەکان، رایگەیاندووە، هێزەکانی پێشمەرگە ئەرکیان ”تەنیا“ پاراستنی کوردستانە چ لەم کاتەدا کە هەرێمێکە لە عێراق، چ لە ئایندەدا وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ.
باسنيوز
