كه‌مال كه‌ركووكى: بۆ ئازادكردنى حه‌ویجه پێویسته هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له نێوان پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان و به‌غدا بكرێت
كه‌مال كه‌ركووكى، فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووكڕاگه‌یاند: ئه‌و چه‌كدارانى داعش كه له سنوورى مووسڵ هه‌ڵهاتوون له‌گه‌ڵ چوارده‌وری حه‌ویجه یه‌كیانگرتووه و كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له هێڵی ته‌ماسى ڕووبه‌ڕووى میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك جمووجوڵه‌كانیان له ژێر كۆنترۆڵى تیمی هه‌واڵگرى میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووكدان".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه بۆ ئازادكردنى حه‌ویجه پێویسته هه‌ماهه‌نگیه‌كى ته‌واو له نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و به‌غدا بكرێت، چونكه پێویسته به‌رچاوى هه‌موو لایه‌ك ڕوونبێت له باره‌ى چۆنییه‌تى ڕزگاركردنى حه‌ویجه و به‌ڕێوه‌به‌ردنى له دواى ئازادكردنى.
گوتیشی: "ئێستا هه‌ماهه‌نگییه‌كى زۆر باشمان له‌گه‌ڵ تیمى هاوپه‌یمانان و ژوورى عه‌مه‌لیاتى هاوبه‌شدا هه‌یه".
كه‌ركوكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌كدارانى داعش جموجۆڵیان له (كواز حارب، مزێریر) هه‌بووه، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به توندى وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 7 چه‌كدارى داعش كوژراون.
باسنيوز
