هاتوچۆی هەولێر سەرپێچییەكی سەیری ئۆتۆمبێلێك ئاشكرا دەکات
بەرپرسێكی هاتووچۆ نهێنی ساختەكاریەكی سەیری ئۆتۆمبێلێکی تاكسی ئاشكرا دەكات.
راید فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ڕاگەیاند: "مەفرەزەكانی پۆلیسی هاتوچۆ توانیویانە ساختەكاری تاكسیەك ئاشكرا بكەن، كە بۆ خۆدزینەوە لە تۆماركردنی سەرپێچی تابلۆیەكی ساختەی دانابوو".
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر گوتیشی: "خاوەنی ئەو تاكسییە هەڵسابوو ژمارەیەكی تابلۆی دانابوو كە بریتی بوولە 299640 كە ئەو ژمارە تاكسییە لە هەموو هەرێمی كوردستاندا نییە".
ئەو بەرپرسەی هاتووچۆ جەختی كردەوە، كە ئەوان ئەو ساختەكاری و فێڵانە ئاشكرا دەكەن و كامێراكانی هاتووچۆش ئەو جۆرە كارانە دەخەنەڕوو.
bas news-
