هاتوچۆی هەولێر سەرپێچییەكی سەیری ئۆتۆمبێلێك ئاشكرا دەکات

هاتوچۆی هەولێر سەرپێچییەكی سەیری ئۆتۆمبێلێك ئاشكرا دەکات


بەرپرسێكی هاتووچۆ نهێنی ساختەكاریەكی سەیری ئۆتۆمبێلێکی تاكسی ئاشكرا دەكات.


راید فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ڕاگەیاند: "مەفرەزەكانی پۆلیسی هاتوچۆ توانیویانە ساختەكاری تاكسیەك ئاشكرا بكەن، كە بۆ خۆدزینەوە لە تۆماركردنی سەرپێچی تابلۆیەكی ساختەی دانابوو".


گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر گوتیشی: "خاوەنی ئەو تاكسییە هەڵسابوو ژمارەیەكی تابلۆی دانابوو كە بریتی بوولە ‌299640 كە ئەو ژمارە تاكسییە لە هەموو هەرێمی كوردستاندا نییە".


ئەو بەرپرسەی هاتووچۆ جەختی كردەوە، كە ئەوان ئەو ساختەكاری و فێڵانە ئاشكرا دەكەن و كامێراكانی هاتووچۆش ئەو جۆرە كارانە دەخەنەڕوو.

bas news-
Top