رێنماییی تایبەت بە وانەبێژیی وەزارەتی پەروەردە دەرچوو
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بە پێی ڕێنمایییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارە (١٩) لە ڕێکەوتی (١١/٧/٢٠١٧) کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ وانەبێژی لە وەزارەتی پەروەردە دەرچووە، کە بەم شێوەی خوارەوەیە:
یەکەم/ کرێی وانەبێژی بۆ ئەو مامۆستایانەی کە لەسەر میلاکی ھەمیشەیین بۆ ھەر کاتژمێرێک بڕی (٢٠٠٠)، تەنھا دوو ھەزار دینار خەرج دەکرێت، بە مەرجێک (نێابی) وانە وتنەوەی خۆی تەواو بکات کە لە قوتابخانە بۆی دانراوە.
دووەم/ کرێی وانەبێژی بۆ ئەو مامۆستایانەی کە دامەزراون.
١. ھەڵگری بڕوانامەی دبلۆم ٣٠٠٠ سێ ھەزار دینار.
٢. ھەڵگری بڕوانامەی بکالۆریوس و دبلۆمی باڵای (١) ساڵ ٤٠٠٠ چوارھەزار دینار.
٣. ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر و ھاوتاکەی ٥٠٠٠ پێنج ھەزار دینار.
٤. ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا و ھاوتەکەی ٦٠٠٠ شەش ھەزار دینار.
سێ یەم / کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی (دانەمەزراو) لە قوتابخانەکانی سیستەمی ئینگلیزی:
١. ھەڵگری بڕوانامەی دبلۆم ٤٠٠٠ چوار ھەزار دینار.
٢. ھەڵگری بڕوانامەی بکالۆریوس و دبلۆمی باڵای (١) ساڵ ٥٠٠٠ پێنج ھەزار دینار .
٣. ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر و ھاوتاکەی ٦٠٠٠ شەش ھەزار دینار.
٤. ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا و ھاوتەکەی ٧٠٠٠ حەوت ھەزار دینار.
چوارەم/ خاڵی (٥)ی ڕێنماییمان ژمارە (٩)ی ساڵی /٢٠١٦ ھەر وەکو خۆی کاری پێ دەکرێت، کە تایبەتە بە خەرجکردنی کرێی وانەبێژیی مامۆستایانی نەھیشتنی نەخوێندەواری بە بڕی (١٠٠٠٠٠) سەد ھەزار دینار مانگانە.
پێنجەم/ کار بە ھێچ ڕێنمایی و نووسراوێکی تر ناکرێت تایبەت بەم بابەتە.
شەشەم/ ئەم ڕێنماییە لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٧ ـ٢٠١٨) و بە دواوە جێبەجێ دەکرێت.
kdp-
