فیدراسیۆنی کوردانی کازاخستان: دەبێ هەمووان پشتگیری لە ڕیفراندۆم بکەین

 	 فیدراسیۆنی کوردانی کازاخستان: دەبێ هەمووان پشتگیری لە ڕیفراندۆم بکەین
(د. کینیازێ ئیبراهیم میرزۆییف)، سەرۆکی فیدراسیۆنی کوردانی کازاخستان و سەرۆکی شاندی کۆمەڵانی کوردانی سۆڤییەتی پێشوو دەڵێت، پێویستە لەسەر هەموو کوردێک بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی لەم ڕیفراندۆمەی هەریمی کوردستان بکات، چونکە سەربەخۆییی وڵاتێک بە ناوی کوردستان بۆ هەموو کوردانە.

(د. کینیازێ ئیبراهیم میرزۆییف)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە سۆڤییەتی پێشوو ٣٠٠ هەزار کورد هەیە، ئێمە پێشتریش سەردانی کوردستانمان کردووە و لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) کۆ بووینەوە و هەموو داخوازەکانی خۆمان بە (سەرۆک بارزانی) گەیاند. ئێمە بە هەموو شیوەیەک پشتگیریی ڕیفراندۆم دەکەین و سەربەخۆییی کوردستان خەونی باب و باپیرانمان بووە، منداڵەکانمان هەر کاتێک چاو دەکەنەوە گوێیان لە دەوڵەت دەبێت، بەڵام ئێمە وڵاتمان نییە، ئەم ڕیفراندۆمەی هەرێمی کوردستان ئێستا هەنگاوەیکی دیموکراسییە بۆ سەربەخۆیی.''

(د. کینیازێ ئیبراهیم میرزۆییف) ئەوەیشی گوت: ''ناخوازین هیچ کەس بڵێت ئێمە لە دژی دەوڵەتی کوردستانین، ڕیفراندۆم مافێکی مەشروعمانە، ئەوەی لە دژی سەربەخۆیی بوەستیتەوە هەستی زۆربەی هەری زۆر کورد بریندار دەکات، با ئەوان بزانن چەند کەسی کۆچبەر و ئاوارە چاوەڕێی سەربەخۆییی کوردستانە.''

کورد لە وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو ژمارەییان زۆر بوو، ئیستا ئەو وڵاتانە جیا بوونەوە و یەکێتیی سۆڤییەت نەماوە و ژمارەی کوردەکان زیاتر لە ٣٠٠ هەزارە لە وڵاتانی (رووسیا و کازاخستان و جۆرجیا و ئەرمینیا و ئازاربیجان) دەژین.
kdp-
Top