تاران.. برایەکی حەسەن ڕۆحانی دەستگیر کرا
غوڵامحوسێن موحسنی ئێژەیی، گوتەبێژی دەزگای دادوەریی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە 2017/7/16 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕای گەیاندووە "دوێنێ لەلایەن داواکاری گشتییەوە بڕیاری دەستگیرکردنی حوسێن فەرەیدوون برای سەرکۆمار دەرچووە و ئەمڕۆ دەستگیر و بۆ گرتووخانە گوازراوەتەوە و دەسگیرکرانەکەشی کاتی نییە و تەنیا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێت".
بە گوتەی ئێژەیی لە دۆسیەی براکەی ڕۆحانیدا، کەسانێکی دیکەش لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و هەندێکیشیان دەستگیر کراون.
لە بەرەبەری هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێراندا، زەخت و گوشاری دژبەرانی ڕۆحانی بە بۆنەی چەندین تۆمەتی ماڵی کە لەسەر حوسێن فەرەیدوون هەبووە، زیادیان کرد.
باڵی بناژۆخواز و لایەنگرانی خامنەیی سەرکۆماری ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن کەلە پێگەی پۆستی خۆی بۆ پشتگیری لە براکەی کەڵک وەردەگرێت.
حوسێن فەرەیدوون، ڕاوێژکاری حەسەن ڕۆحانی، ساڵی پێشوو لە دۆسیەی جەنجاڵیی پارەی فەرمانبەراندا بە گەندەڵیی ئابووری بووە و چەند جارێک داداگایی کراوە.
باسنيوز
