لوڕستان.. سێ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە 2017/7/15 حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کوردی لە گرتووخانەی "پاریسلۆن"ی شاری خوڕەمئاوا، ناوەندی پارێزگای لوڕستان لەسێدارە دران.
ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە شێوەی خوارەوە راگەیەندراوە:
ئەمیر خوڕمئابادی خەڵکی "نوورئاوا، نەجمەدین سەفیپوور خەڵکی نوورئاوا، محەممەد زێودار" خەڵکیش شاری زێوداری پارێزگای لوڕستان.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە سڕکەرەکان حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
باسنيوز
