لە دەرەوەی وڵات گەورەترین ڕێپێوان بۆ پشتیوانیی ڕیفراندۆم بەڕێوە دەچێت
سیروان هەڵەبجەیی، یەکێک لە چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئەورووپا گوتی: "بڕیارە لە کۆتایی مانگی هەشتدا گەورەترین ڕێپێوان لە ئەڵمانیا ئەنجام بدەین و چاوەڕوانی هاتنی زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس دەکەین و لە ئێستاوە ئامادەکاری کراوە داواشمان کردووە لۆگۆ و دروشمی تایبەت بە ریفراندۆم ئامادە بکرێت بۆ ئەو ڕۆژە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەریمی کوردستان لە یەکیتیی ئەورووپا قسە دەکەین بۆ ئەوی یادداشتیک لەو بارەوە بدرێتە یەکێتیی ئەورووپا و سەرۆکی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان".
دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا گوتی: "ئاگادارین ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بەنیازن لە کۆتایی مانگی هەشتدا رێپێوان بکەن و وەک باس کراوە لە سەرووی ٢٠ هەزار کەس لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا بە ڕێپێوان پشتیوانی لە ڕیفراندۆم دەکە".
باسنیوز
