خورماتوو.. بەرپرسێکی حەشدی شەعبی دزی لە بۆریی نەوت دەکات

 خورماتوو.. بەرپرسێکی حەشدی شەعبی دزی لە بۆریی نەوت دەکات
بەرپرسێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دزی لە بۆریی نەوت دەکات و بەرەو شوێنێکی نادیار رادەکات.



فاروق ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، کە بەرپرسی رێکخراوی بەدر لە خورماتوو، کە هادی عامری سەرۆکایەتیی رێکخراوەکە دەکات و بەشێکە لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دزییەکەی ئاشکرا بووە و بەرەو شوێنێکی نادیار رای کردووە.



فاروق ئەحمەد هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی بۆریی گواستنەوەی نەوتی کون کردووە و دزیی لە نەوتەکە کردووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسی رێکخروی بەدر لە خورماتوو دەرچووە.



میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014، بە فەتوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دامەزران و چەندین جار رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەو میلیشیایانەیان بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دژی هاووڵاتییانی سوونە تاوانبار کردووە.










باسنيوز
Top