تەرمی گەنجێک لە بەنداوی دێگەڵە دۆزرایەوە
ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی ھەولێر، دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی راگەیاند، کە دوێنی لە بەنداوی دێگەڵە خنکابوو.
ئەمڕۆ شەممە 15/7/2017 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر، لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی نێردراوە، ئەوەی خستەڕوو: "دوێنێ ھەینی ڕێککەوتی ١٤/٧/٢٠١٧، کاتژمێر (٤)ی ئێوارە پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی خنکان لە بەنداوی دێگەلە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا ھاووڵاتییەک بە ناوی (محەمەد سابیر)، تەمەن (٢٠)ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی ٥ی حەسارۆک، بەمەبەستی مەلەکردن چووەتە بەنداوی دێگەڵە بەداخەوە لەکاتی مەلەکردن خنکاوە".
پۆلیسی ھەولێر، ئەوەشی روون کردەوە: "ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00ی بەیانی، تیمی غەواسی بەرگری شارستانی کۆیە، توانیان تەرمەکە بدۆزنەوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە، دادوەر بڕیاری دا بە وەرگرتنی گوتەی داواکاری مافی کەسی مردوو".
bas news-
