بەرپرسێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک: حكوومه‌تى ناوه‌ند ئاوڕ له پاڵاوگه‌كانى كه‌ركووك ناداتەوە
سه‌رۆكى لیسی برایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسانى حكوومه‌تى ناوه‌ندى ئاوڕ له پاڵاوگه‌كانى كه‌ركووك ناده‌نه‌وه.
محه‌مه‌د كه‌مال، سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ڕاگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى تا ئێستا چه‌ندین جار داواى دروست كردنى پاڵاوگه‌ى نه‌وت بۆ كۆمپانیاى نه‌وتى باكوور كراوه، به‌ڵام حكوومه‌تى ناوه‌ند ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دروست كردنى پاڵاوگه‌كه ده‌رنه‌بڕیووه، چونكه ناوه‌ند وه‌ك بابه‌تێكى سیاسیی ته‌ماشاى ده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاماده نییه، كه پاره له پرۆژه‌ى گه‌وره‌دا خه‌رج بكات".
سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ئەوەشی خستەڕوو، پاڵاوگه‌ى نه‌وتى كۆمپانیاى باكوور له ساڵى 1946 دروست كراوه، ڕۆژانه تواناى پاڵاوتنى 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌یه، هه‌روه‌ها پێی وایه كه ئێستا له‌و جۆره پاڵاوگه‌یه له جیهاندا كاریان پێ ناكرێت، بۆیه كه‌لوپه‌لى یه‌ده‌گى به‌رده‌ست نییه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك گوتیشی: "كه له‌كاتى هاتنى نورى مالیكى بۆ كه‌ركووك شه‌خسى خۆم داواى دروستكردنى پاڵاوگه‌م لێ‌كرد، ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ى كه له لیستى داواكارییه‌كاندا خالێك تایبه‌ت كرابوو به دروستكردنى پاڵاوگه بۆ كۆمپانیاى نه‌وتى باكوور، هه‌روه‌ها له كاتى هاتنى حه‌یده‌ر عه‌بادی و به‌رپرسانى دیكه‌ى به‌غدا هه‌مان داوامان كرده‌وه، به‌ڵام له‌ساڵى 2010 ڕه‌زامه‌ندى درا بۆ دروستكردنى پاڵاوگه‌یه‌ك ئێمه پێشنیارمانكرد له ناوچه‌ى پردێ دروست بكرێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه له سنوورى كورستان بوو ئه‌وان ڕ‌ازى نه‌بوون دروستى بكه‌ن، تائێستاش دروست نه‌كراوه".
محه‌مه‌د كه‌مال مه‌ترسییه‌كانى له كاركه‌وتنى پاڵاوگه‌ى نه‌وتى باكوور له كه‌ركووك ده‌خاته‌ڕوو، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پاڵاوگه‌كه له‌كار بكه‌وێت، ئه‌وا كه‌ركووك ناچار ده‌بێت په‌نا بۆ ده‌روه ببات بۆ هاورده‌كردنى نه‌وت و گاز".
bas news-
