ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌نێوان ده‌ربه‌ندیخان و سلێمانى 10 بریندارى لێكه‌وته‌وه
نه‌قیب ڕێزه‌ن بورهان، به‌ریوه‌به‌رى بنكه‌ى هاتوجۆى ده‌ربه‌ندیخان، ڕای گه‌یاند :" كه‌مێك پێش ئێستا ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای دەربه‌ندیخان_ وارماوا_ سلێمانى، نزیک گوندی چنارە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانى تیوۆتا دەبڵ قه‌مه‌ره لەگەڵ ئیف جی قه‌مرە، ڕووی دا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه بەپێی زانییارییه سەرەتاییه‌كان، 10 کەس له‌و ڕووداوه برینداربوون.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه لە نێو برینداره‌كاندا ژن و منداڵ هەیه و واپیدەچێت منداڵێک گیانی لەدەست دابێت.
bas news-
