كچه دۆزراوه‌كه‌ی مووسڵ داعش نییه و كوردی ئێزدییه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێنراوه
ئه‌و كچه‌ی ئه‌مڕۆ وێنه‌كه‌ی له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی عێراقی بڵاوكرایه‌وه كه گوایه داعشێكی ڕووسییه و له‌مووسڵ ده‌ستگیركراوه ده‌ركه‌وت كه كوردێكی ئێزدییه و له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه ڕفێنراوه.
میدیاكان وایان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌و كچه قه‌ناس به‌ده‌ستێكی داعشه به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی دێنه ده‌نگ و ده‌رده‌كه‌وێت كه كورده و خه‌ڵكی گوندی حه‌ردانی شارۆچكه‌ی شنگاله.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كچه ناوی "نزال خالد كور‌و"یه و خه‌ڵكی گوندی حه‌ردانه، له 2014ه‌وه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه ده‌ستگیركراوه.
له سه‌ره‌تا وا بڵاوكرایه‌وه، گوایه ئه‌و كچه داعشه و رووسییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بارێكی ده‌روونی ناجێگیر دابووه و نه‌یتوانیوه قسه بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی قسه‌ی كردووه، ئاشكرا بووه كچه‌كه كوردێكی ئێزدییه و دوو مانگ زیاتره له یه‌كێك له ژێرزه‌مینه‌كانی مووسڵ زیندانیكراوه، بۆیه نه‌یتوانیوه قسه بكات.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و كچه كورده ئێزدییه، كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌یناسنه‌وه و ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئێستا كه‌سوكاره‌كه‌ی له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ناوچه‌كه و كچه‌كه‌یان ببه‌نه‌وه لای خۆیان.
bas news-
