کەرکووک.. بازرگانێکی مادەی ھۆشبەر ھەوڵی ھەڵاتنی لە زینداندا بریندار کرا
محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "کاتژمێر 11:20 خولەکی ئەمڕۆ شەممە 15/7/2017 گەورە بازرگانێکی مادەی ھۆشبەر بە ناوی (ئەحمەد ئیبراھیم کازم) کە بە ئەحمەد حەیات ناسراوە، لە زیندان ھەڵھات، بەڵام لەلایەن پاسەوانانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، بەر دەستریژی گولە درا و بەسەختی بریندارکرا".
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو زیندانە، چەند گوللەیەک بەر پشتی کەوت و رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکووک کراوە".
گوتیشی: "ئەو بازرگانە، چەکداری عەسایبی ئەھللحەقە، لە رێککەوتی 1/7/2017 بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیر کراوە، دەستی لە کوشتن، رفاندن و تیرۆرکردنی ھاووڵاتییاندا ھەبووە".
باسنيوز
