ورمێ.. دوو بەندکراوی دیکەی کورد لەسێدارە دران

 ورمێ.. دوو بەندکراوی دیکەی کورد لەسێدارە دران
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی دیکەی وکرد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.



ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) بڵاوی کردوەوە ئەمڕۆ شەممە 2017/7/15 دوو بەندکراوی کورد بەناوەکانی (محەمەدڕەزا سادقی) خەڵکی گوندی "کانی ڕەش"ی ورمێ و (ماشەڵا سەیادنووی)ی خەڵکی ورمێ لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لە گرتووخانەی دەریای ئەو شارە لەسێدارە دراون.



محەمەدڕەزا و ماشەڵا هەرکامەیان بۆ ماوەی سێ و چوار ساڵ لە گرتووخانەی ورمێ بەند کراون.



ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و ئەمڕۆ جێبەجێ کراوە.



بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە ماوەی 15 ڕۆژدا لە گرتووخانەکانی ئێران، هەشت بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون.






باسنيوز
Top