ورمێ.. دوو بەندکراوی دیکەی کورد لەسێدارە دران
ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) بڵاوی کردوەوە ئەمڕۆ شەممە 2017/7/15 دوو بەندکراوی کورد بەناوەکانی (محەمەدڕەزا سادقی) خەڵکی گوندی "کانی ڕەش"ی ورمێ و (ماشەڵا سەیادنووی)ی خەڵکی ورمێ لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لە گرتووخانەی دەریای ئەو شارە لەسێدارە دراون.
محەمەدڕەزا و ماشەڵا هەرکامەیان بۆ ماوەی سێ و چوار ساڵ لە گرتووخانەی ورمێ بەند کراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و ئەمڕۆ جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە ماوەی 15 ڕۆژدا لە گرتووخانەکانی ئێران، هەشت بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون.
باسنيوز
