هاوووڵاتیەک لە بەنداوی دێگەڵە خنکا

 هاوووڵاتیەک لە بەنداوی دێگەڵە خنکا
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە سنووری شارەدێی دێگەڵەی سەر بە شاری کۆیە، هاووڵاتیەک لە بەنداوی سنوورەکەدا خنکا.



عەلی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کۆیە ڕاگەیاند سەعات 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئاگادار کراینەوە کە هاووڵاتیەکی خه‌ڵكی گوندی باوه‌قوب به‌ مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن سه‌ردانی به‌نداوی دێگه‌ڵه‌ی كردووه‌، بەڵام لەنێویدا خنكاوە.



گوتیشی "دوای ئاگادارکردنەوەمان ده‌ستبه‌جێ تیمی مه‌له‌وانی بەمەبەستی دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمی هاووڵاتیەکە گه‌یشتنە شوێنی رووداوەکە"
bas news-
Top