" پێشمه‌رگه بهریندارهكان ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كه‌ین"
شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند :" له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ڕابردوودا 1012 بریندارى به‌ره‌كانى جه‌نگ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى پزیشكى ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات كراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى پێشمه‌رگه‌ى بریندار ماون كه ئێمه چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنیان نیشان بده‌ن".
گوتیشى:" له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕى داعشه‌وه تائێستا 1745 پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانى جه‌نگ شه‌هید بوون، هه‌روه‌ها 1069 پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون، كه به‌شێكى زۆرى برینداره‌كان چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ كراوه".
باس‌نیوز
