خانەقین.. گرتنەوەی ئاوی ئەڵوەند کاریگەری کردووەتە سەر سروشتی ناوچەکە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقاممییەتی خانەقین ڕایدەگەیەنێت، گرتنەوەی ئاوی ئەڵوەن کاریگەری زۆری کردووەتە سەر سروشتی ناوچەکە.
یوسف ئیراھیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خانەقین، ڕاگەیاند: "ئێران ماوەیەکە ئاوی ڕووباری ئەڵوەندی لێمان گرتووەتەوە، پێشتریش بە دیاریکراوی لەم شەش ساڵەی ڕابردوو بە وەرزی ھاوینان ئاوەکەی لێمان دەگرتەوە و پاشان بەری دەدایەوە، گرتنەوەی ئەو ئاوە کاریگەری زۆری کردووەتە سەر سروشتی ناوچەکە".
گوتەبێژەکەی قایمقامیەتی خانەقین، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ئێستا ئەو سروشتە جوانەی کە پێشتر لە خانەقین ھەبوو کە ئەو پردە مێژوویەی شارەکە ئاوی ئەڵوەندی تێدا تێپەڕ دەبوو، ئاوەکە وشکی کردووە بەم وەرزی ھاوینە کە ئێستا لە ھەموو کاتێکی تر پێویستیمان بە ئاوە، بەڵام بەنداوی خانەقین ئاوی تێدایە ھەندێک جار بۆ پێویستییەکان سوود لە ئاوی ئەو بەنداوە دەبێنرێت و داواکارین ئەو کێشەیەمان بە یەکجاری کۆتایی پێ بھێنرێت".
bas news-
