قامیشلۆ.. مینێك سێ قوتابی كوشت و دووى دیكه‌شى بریندار كرد
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 13/ 7/ 2017) له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى مینێك له گونده‌كانى قامیشلۆ له كوردستانى ڕۆژئاوا، سێ قوتابی گیانیان له ده‌ستدا و دوو قوتابی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه ئاگادارهكانى قامیشلۆ، ڕایانگه‌یاند :" مینێكى چێنراو له گونده‌كانى سه‌ر به شارى قامیشلۆ (له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕ‌ژێمى سووریا) به كۆمه‌ڵێك قوتابیدا ته‌قییه‌وه".
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا، كه له ئه‌نجامى ئه‌و مینه‌دا، سێ قوتابى گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو قوتابی دیكه‌ش بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى نیشتمانى قامیشلۆ كران.
لاى خۆیه‌وه ئاژانسى "سانا"ى سه‌ر به ڕژێم، گوتى :" مینێك كه له جێماوهكانى داعش بوون له نێوان گوندى ساڵحییه و ڕهحییه سه‌ودا له باشوورى قامیشلۆ به كۆمه‌ڵێك قوتابی قۆناغى ئاماده‌یی ته‌قییه‌وه.
قوربانییه‌كانیش بریتین له "خه‌وله ئیسماعیل، ماجیده ئیسماعیل و گه‌نجێك به‌ناوى عه‌بدولحه‌ی.
bas news-
