سۆران.. ھاووڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا

 سۆران.. ھاووڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە گەڕەکی شۆڕشی شاری سۆران، ھاووڵاتییەک بەگوللەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

ھاوار ئەرگۆشی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سۆران،رایگەیاند: "کاتژمێر 11:30 خولەکی پێش نیوەڕۆیی ئەمڕۆ پێنج شەممە 13/7/2017 ھاووڵاتییەک بەناوی (غ. س. ع) لەدایکبووی 1973 دانیشتووی گەڕەکی شۆڕشی شاری سۆران، بەگوللەیەکی کلانشینکۆف لە ماڵەکەی خۆی کوژرا، تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، ھەرچەندە بەپێی گوتەی کەسوکاری و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، گوایە ڕووداوەکە خۆکوژیە واتا قوربانییەکە خۆی ئەم کاری ئەنجام داوە، بەڵام بۆ دڵنیابوونی زیاتر، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە ".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کراوەتەوە و تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادی کراوە، چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکین".










باسنیوز
Top