هەولێر.. بکوژانی مەلا مەحمود دادگایی دەکرێن

 هەولێر.. بکوژانی مەلا مەحمود دادگایی دەکرێن
لە دادگای تاوانەکانی هەولێر، بکوژانی ئەو مەلایەیە لەسەر برە پارەیەک کوژران، دادگایی دەکرێن.



پێشتر ئاسایشی هەولێر رایگەیاندبوو، کە سێ تۆمەتباریان بە ناوەکانی تاریق عەزیز مەحمود، ،محەمەد سابیر عەبدوڵڵا و سەرکەوت کەریم بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتیی مەحمود عوسمان محەمەدەمین، دەستگیر کردووە.



مەحمود عوسمان محەمەدەمین، جگە لە کاری دۆلارفرۆشی، مامۆستایەکی ئایینیی ئیسلامی بوو لە هەولێر و ئەو سێ کەسە لە رۆژی 31.1.2017 کوشتیان و ئەو بڕە پارەیەی پێی بوو، دزیان.



رۆژی پێنجشەممە 13.7.2017، لە دادگای هەولێر سێ تۆمەتبارەکە دادگایی دەکرێن.




باسنیوز
Top