سێ کەسی دیکەی ئێزدی ڕزگار کران
(ڤیان دەخیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەمڕۆ پۆلیسی فیدراڵیی عێراق توانییان سێ کچی دیکەی کوردی ئێزدی بە ناوەکانی (زیکرا ئەلی حەمەد) و (ئەمەل حسێن عەلی) و (عامیرا حسێن عەلی)، کە خەڵکی شارۆچکەی تلقەسەبی سەر بە قەزای شنگالن و نیزیکەی سێ ساڵ بوو لە دەستی ئەو ڕێکخراوە دابوون، ڕزگار بکەن.''
هەرلەم بارەەیەوە، (حسێن قائیدی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: ''ژمارەی ڕزگاربووانی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش ٣٠٥٥ کەسن و نیزیکەی ٣٣0٠ کەس لە دەستی داعشدا ماون.''
لە ( ٣-٨-٢٠١٤ )وە، کە داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت، ژمارەیەکی زۆری ئێزدییان کەوتنە دەستی داعش و پاشان نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک کرایەوە، نووسینگەکە، سەر بە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمە و توانیان زیاتر لە ٣ هەزار کەس ڕزگار بکەن و (قاعیدی) دەڵێت: ''هەوڵ و بزاڤ بەردەوامن بۆ ڕزگارکردنی کەسانی دیکە و هیچ لایەنیکی دیکە، نە حکوومەتی عێراق و نە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاوکاریی ئێزدییان نەکردووە بۆ ڕزگارکردنی ئەم کەسانە.''
kdp-
