هەولێر.. رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پشتگیریی ڕێبوار تاڵەبانی دەكەن
شێرزاد مامە، نوێنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە كۆبوونەوەی رێكخراوەكاندا گوتی: "ئەو هەڵمەتەی ئەمڕۆ بۆ پشتیوانییە لە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و ڕێبوار تاڵەبانی كە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك".
هەروەها گوتیشی: "ئەو هەڵمەتە لە سێ تەوەری جیاواز پێك دێت كە دروستكردنی تیمێكی پارێزەرانی خۆبەخشانە بۆ بەرگریكردن لە دۆسییەكە، هەروەها كۆكردنەوەی ئیمزایە بۆ پشتیوانی و دروستكردنی كۆ دەنگییە لەسەر دۆسییەكە كە تا ڕۆژی 21ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت".
بەهۆی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر دامودەزگاكانی پارێزگای كەركووك بەرەی توركمانی لە كەركووك داوای یاسایی لەدژی ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك تۆمار كردووە و بەو هۆیەوە ڕۆژی 24ی ئەم مانگە لە دادگای باڵای عێراق لە بەغدا دادگایی دەكرێت.
باسنيوز
