هۆشیار زێباری: یەکێتیی ئەورووپا نوێنەری خۆیان بۆ چاودێریی پرۆسەکە دیاری دەکەن
ھۆشیار زێباری، ئەندامی ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆک بارزانی دەکەن بۆ برۆکسل، ڕاگەیاند: یەکێتیی ئەورووپا بڕیاريدا نوێنەری خۆیان بۆ چاودێریی پرۆسەکە دیاری بکەن لەگەڵ ئەوەی سەرۆک بارزانی زۆر پرسی لەگەڵیان باس کرد، لەوانەش ڕێزگرتن لە خەڵک و ئیرادەی خەڵکی کوردستان، ئەوانیش ڕێز و تەقدیریان ھەبوو بۆ ئەو پرسە، بەم شێوەیەش دەتوانین بڵێن تێگەشتنێکی زۆر باش بۆ پرسی ڕیفراندۆم هەیە".
ئەوەشی خستە ڕوو، دوای ئەو شاندە، سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات فراوانتر دەبێت و سەردانی وڵاتانی دیکەش دەکرێت.
دوێنێ سێشەممە 11/7/2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، لە برۆکسل، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیداری گرنگیان لەگەڵ بەرپرسانی بەلجیکا و پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.
باسنيوز
