به‌پرسێكى یه‌كێتى: نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كان رازی ده‌كه‌ین به (به‌ڵێ) ده‌نگ به ڕیفراندۆم بده‌ن
محه‌مه‌د حاجى عومه‌ر، به‌رپرسی كۆمیته‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ڕاى گه‌یاند: " هه‌ر بڕیارێك له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسیی و حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستانه‌وه بێت، ئێمه به‌گرنگى ده‌زانین و گوێڕایه‌ڵی ده‌بین، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه بێت بۆ نیشتمان و وڵات جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
محه‌مه‌د حاجى عومه‌ر، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه دیارى كردنى ڕۆژى ڕیفراندۆم به هه‌نگاوێكى باشى ده‌زانن، چونكه ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كورستان سته‌مى زۆریان لێكراوه و تا ئێستا به‌فه‌رمى نه‌خراونه‌ته‌وه سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان، له حكوومه‌تى ناوه‌ندیش گرنگى به‌و ناوچانه نه‌داوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى ده‌شڵێت :" په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر باشمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانى ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌ت عه‌ره‌به‌كان، هه‌ر بۆیه ده‌توانین سه‌رنجى ئه‌وانیش ڕابكێشین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر ڕیفراندۆم بده‌ن".
شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په، ده‌كه‌وێته سنوورى پارێزگاى دیاله و یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، له‌و شاره‌دێیه‌دا جگه له كورد، هاوكات توركمان و عه‌ره‌بى تێدا نیشته‌جێیه.
باس‌نیوز
