زاخۆ.. تەرمی کچێک لەناو ڕووباری خابووردا دۆزرایەوە

 زاخۆ.. تەرمی کچێک لەناو ڕووباری خابووردا دۆزرایەوە
بە گوتەی بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی پاریزگای دهۆک، پاش چوار ڕۆژ لە دیار نەمانی کچێک، ئەمڕۆ سێشەممە تەرمەکەی لەناو ڕووباری خابوور دۆزرایەوە.

ڕائید هێمن سلێمان، بەڕێوەبەری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی پاریزگای دهۆک، ڕایگەیاند "تەرمی کچێکی کورد بەناوی (لینا وەلید عەباس) تەمەن 16 ساڵ لەناو ڕووبار لە نزیک گوندی (چەم مشکۆ) دۆزراوەتەوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە".

هاوکات ئەمیر عەلی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی زاخۆ ڕایگەیاند"بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی 16 ساڵ گەیەندراوەتە تەندروستیی زاخۆ و توێکاری و پشکنین لەسەر تەرمەکەی دەستی پێ کردووە. هەتا ئێستا ئەوەی دیارە باس لەوە دەکرێت ئەو کچە لەناو ڕووباری خابووردا خۆی خنکاندووە، بەڵام هەتا ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا نەبوون، بۆ ئەوەی دەربکەوێت هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی چییە."














باسنیوز
Top