دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مانگی رەمەزاندا ھاوکاری بەشە ناوخۆییەکان دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە درێژەی چالاکییەکانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، بە ھەماھەنگی وڵاتی ئیمارات ھاوکاری خۆراکی ھەردوو بەشەناوخۆیی ١٨ی شوبات و لەلیلا قاسمی کچانی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6/6/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وڵاتی ئیمارات، بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە ھاوکاریان بۆ ھەردوو بەشە ناوخۆیی 18 شوبات و لەلیلا قاسم دابین کرد، کە لەو چالاکییانەدا 600 پارسێلی خۆراک بەخشرایە قوتابییەکان.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھاوکارییەکانی بۆ خەڵکی کەم دەرامەتی کوردستان و ئاوارە و پەنابەران دەست پێکردووە و ھەتا کۆتایی مانگی رەمەزان زۆرترین خێزان سوودمەند لێی دەبن.
bas news-
