بزووتنەوەی گۆڕان ئامادە نییە لە کۆبوونەوەی لایەنەکان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەشداری بکات

 بزووتنەوەی گۆڕان ئامادە نییە لە کۆبوونەوەی لایەنەکان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەشداری بکات
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوا لە قوتابییان دەکات، کە لەکاتی بینینی ھەر سەرپێچییەک لە تاقیکردنەوەکاندا، لێژنەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 6/6/2017، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە،، تێیدا داوا لە قوتابییان دەکات، کە لە کاتی بینینی ھەر سەرپێچییەک لە ناوەوە، یان دەرەوەی ھۆڵی تاقیکردنەوەکان، پەیوەندی بە لێژنەکانی بەدواداچوونەوە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش چەند ژمارەیەکی پەیوەندی داناوە، کە بریتین لە: (07512357077، 07504768689، 07512353383، 07501141212).

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر گۆڕانکاری و وەرگرتنی ھەواڵەکانی ڕۆژانەی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان و سەیرکردنی وەڵامی تاقیکردنەوەی ئەنجامدراو، سەردانی پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بکەن.













باسنیوز
Top