به‌رپرسێكى یه‌كێتى: ڕوونكردنه‌وه‌ى پشتگیری له (ئاڵا به‌نى ئه‌سه‌دی) ڕاى هه‌موو په‌رله‌مانتاران نییه
دواى ئه‌وه‌ى "ئاڵا تاڵه‌بانى" له میانه‌ى به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنى كه‌ناڵى ئافاق_ى نزیك له نوورى مالیكی، ئه‌و لێدوانه‌ى دا، نیگه‌رانییه‌كى زۆرى لێكه‌وته‌وه، به‌دواى نیگه‌رانییه‌كانى رشۆشنبیران و چالاكوانان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى یه‌كێتى، فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مان، ڕوونیكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، جێگره‌كه‌ى به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركووك، نووسیویه‌تى :" بۆ هه‌موو به‌ڕێزانى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى به‌غدا، پێموانییه ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی بۆ پشتگیریی له (ئاڵا به‌نی ئه‌سه‌دی) كه بڵاوتان كردووه‌ته‌وه، ڕای هه‌مووتان بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕای هه‌مووشتانه، ئه‌وه حه‌قوایه (متمانه) له‌هه‌مووتان وه‌ربگیرێته‌وه".
له درێژه‌ى نووسینه‌كه‌یدا، غازى كه‌ركووكى، ده‌ڵێت :" پێموایه ئه‌و ڕوونكردنه‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه نووسراوه‌ته‌وه، نه‌ك هه‌موو ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌كه، ئه‌گه‌ر وایه فه‌رموون به ئیمزاى هه‌مووتان بڵاوی بكه‌نه‌وه".
لە سەرچاوەیەکی باڵای نێو یەکێتییەوە دەستی کەوتووە، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوسەری جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی، بەھۆی چاوپێکەوتنەکەی ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نیگەرانیی خۆی لەوە نیشانداوە کە ئاڵا تاڵەبانی بەناوی بنەماڵەی تاڵەبانییەوە قسەی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا رەچەڵەکی بنەماڵەی تاڵەبانی بۆ سەر مەزھەبی شیعە گەڕاندووەتەوە.
bas news-
