خورماتوو.. كورده‌كان ده‌ستیان به لابردنی قوله‌كانی خۆیان كرد و چاوه‌ڕێی به‌رامبه‌رن
ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری، به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خورماتوو ڕایگه‌یاند : " دوای چه‌ندین گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه له‌لاین نوینه‌رانی كورد و ئه‌و مه‌رجه‌عه شیعانه‌ی له كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌فه‌وه سه‌ردانی خورماتوویان كرد، ئێمه پێشنیازی لابردنی قوله‌كانی كورد و توركمانه شیعه‌كان و حه‌شدی شه‌عبیمان له ناو خورماتوودا كرد، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ئێمه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كوردنیشن قوله‌كانمان لابردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسیش و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هێشتا توركمانه شیعه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌لابردنی قوله‌كانی خۆیان نه‌كردووه و نیاز پاكی خۆیان نیشان نه‌داوه، گوتیشی :" هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش لابردنی قوله‌كانمان ڕاگرتووه.
ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و كاتانه‌ی جموجوڵی داعش هه‌بێت، حه‌شدی شه‌عبی بێده‌نگی ده‌نوێنێت، به‌ڵام دواتر له ناوچه‌كه‌دا ده‌ست به كاری تێكدان و ڕفاندن و گێره‌شێوێنی ده‌كات، گوتیشی :" زۆر ماتمانه‌مان به‌هه‌نگاوى لابردنی قوله‌كان نییه".
باس‌نیوز
