. دوو گەنجی شاری ھەولێر لە رووباری گەلی عەلی بەگ خنکان
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو گەنجی شاری ھەولێر، لەکاتی مەلەکردن لە رووباری گەلی عەلی بەگدا خنکان، تائێستاش تەرمەکەیان نەدۆزراوەتەوە.
رائید بەیار باڵەکی، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی سۆران، راگەیاند: "دوایی ئەوەی سێ ھاووڵاتی دانیشتووی شاری ھەولێر، سەردانی دەڤەری سۆرانیان کردبوو، کاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 4/6/2017 لەکاتی مەلەکردنیاندا لە گەلی عەلی بەگ، دوو کەس لەوانە خنکاون بەناوەکانی (ح-ع) لەدایکبووی 1990 پیشەی پێشمەرگەیە، لەگەڵ (ر-ک) لەدایکبووی 1991 پیشەی ھێزەکانی ئاسایش".
گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی سۆران، گوتیشی: "لەلایەن ئەو کەسەی کە لەگەڵیاندابووە لە مەلەکردندا رزگاری بووە، کە ھەرسێکیان براو خزمی یەکترن، لەو رووداوە ئاگادار کراینەوەو تیمەکانمان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە، بەڵام بەھۆی شەپۆلەکانی رووبارەکە و سەختی شوێنەکە تائێستا گەڕان بەدوای تەرمی ئەو قوربانیانە بەردەوامە".
bas news-
