وەزارەتی تەندروستی پلان بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کولێرا دادەرێژێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 4/5/2016 د. رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە: "پاش دەرکەوتنی دووحاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆلێرا لە خوارووی عێراق، کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ئەنجام دا".
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی روون کردوەتەوە: "مەبەست لەو کۆبوونەوەیە، پێداچوونەوە بە پلان و توندوتۆڵکردنی ڕێ وشوێنەکان بوو".
باسنيوز
