"داعش هەوڵ دەدات سەقامگیریی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کورستان تێك بدات"
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و شارەدێكانی كەركووك، ڕاگەیاند "دوای ئەو شكستانەی لە شەڕی پارێزگای نەینەوا ڕووبەڕووی هێزەكانیان بووەتەوە، ئێستا ڕێكخراوی داعش بەشێك لە هێزەكانی گوستووەتەوە بۆ سنووری قەزای حەویجە و بەپێی زانیارییەكانمان كە لە سەرچاوە تایبەتەكانمانەوە دەستمان كەوتووە دەیەوێت، باری ئەمنیی كەركووك و خورماتوو دووبز بشێوێنێت و بۆ ئەوەش هەموو هێز و توانای خۆیان خستووەتە گەڕ".
لە درێژەدا گوتیشی "چەكدارانی داعش بۆ مانەوە و بۆ بەرزركردنەوەی ورەی خۆیان و خێزانەكانیان هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی، هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی پێشمەرگەش پلانی تایبەتیی خۆیان هەیە بۆ شكستپێهێنانی ئەو كارەی تیرۆریستان".
bas news-
