ئوسقۆفی هەولێر ستایشی رەوشی پێكەوەژیانی ئایینی لە دەڤەری سۆران دەكات
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی كریستیانەكانی دەڤەری سۆران، ئوسقۆفی پارێزگای هەولێر و دەوروبەری بە یاوەریی شاندێك سەردانی دەڤەری سۆرانیان كرد.
وەیسی سەعید وەیسی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، راگەیاند، شەوی رابردوو 1-6-2017 (د.تیاری جونسن اویشالم ئوسقۆفی) پارێزگای هەولێر و دەوروبەری كریستیانەكان، بە یاوەری شاندێك سەردانی دەڤەری سۆرانیان كرد و لە كەنیسەی دیانا لە مەراسیمێكی شایستەدا لەلایەن دامودەزگاكان و هەر دوو پێكهاتەی موسڵمان و مەسیحییەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا، دواتر لەمیانەی دانیشتنێكدا ئوسقۆفی پارێزگای هەولێر، ئامانجی سەردانەكەی خستەڕوو،" كە بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی ئایینی سنوورەكە و ژیان و گوزەرانی ئاوارەكانی دەشتی نەینەوا هاتووە بۆ دەڤەرەكە، هەروەها خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی بۆ رەووشی پێكەو ژیانی دەڤەری سۆران، كە بووەتە نموونەیەكی جوانی پێكەوەژیان لە كوردستان".
لە درێژدا ستایشی رۆلی سەركردایەتیی سیاسی كورد و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پاراستنی گیانی پێكەوەژیانی هەموو ئایینەكان و
لەگەڵ ئەوەشدا كوردستانی بە ئارامترین شوێن دانا، كە بووەتە ماڵی گەورە بۆ كۆكردنەوەی هەموو ئایین و نەتەوەكان، هەروەها ستایشی رۆلی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد، كە بوونەتە پارێزەری هەموو پێكهاتەكان و مرۆڤایەتی لەجیاتی جیهان شەڕی تیرۆریستانی داعش دەكەن، هیواشی خواست هەموو لایەك پەرە بەكاری پێكەوەیی بدەین".
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆرانیش گوتی، ئێمەش لای خۆمان، وێڕای بەخێرهاتنی ئوسقۆفی پارێزگای هەولێر، باسمان لە مێژووی دێرینی پێكەوەژیانی ئایینی موسڵمان و مەسیحییەكانی دەڤەرەكە كرد، جەختیشمان لەسەر پاراستنی ئەم سیما جوانەی كوردستان كردەوە، كە بە درێژایی مێژوو كوردستان مەڵبەندی پێكەوەژیانی ئایینی بووە.
bas news-
