لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا نۆ کەس بوونە قوربانی

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا نۆ کەس بوونە قوربانی


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2/6/2017، لەسەر ڕێگای (كەركووك_هەولێر) لە نزیك شارۆچكەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە 7 كەس بوونە قوربانی كە 4 كەسی خێزانێكن و دوو کەسی دیکەش بردیندار بوون.



ڕووداوەكە بەهۆی پێچكردنەوەی ئۆتۆمۆبێلێكی بارهەڵگر ڕووی داوە، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تاكسی و پیكابێكی کردووەتەوە ژیرەوە و 4 كەسی خێزانێك كە لە باوك و 3 كچ پێك هاتبوون بوونە قوربانی، هەروەها 3 سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلی پیكابەكەش بوونە قوربانی و 2 كەسی دیكەشیان بریندار بوون.

bas news-
Top