پەکەکە بەرپرسایەتیی خستنەخوارەوەی کۆپتەرە سەربازییەکەی تورکیای گرتە ئەستۆ

پەکەکە بەرپرسایەتیی خستنەخوارەوەی کۆپتەرە سەربازییەکەی تورکیای گرتە ئەستۆ
پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لەڕێگەی میدکانی خۆیەوە بەرپرسیارێتیی خستنەخوارەوەی کۆپتەرێکی سەربازیی تورکیای لە پاریزگای شرناخی باکووری کوردستان گرتە ئەستۆ.



بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەکەکە ئاشکرای کردووە کە ئەو کۆپتەرەی سوپای تورکیا بە گوللەی چەکدارەکانی ئەوان لە ناوچەی ( قڵابان)ی سەر بە پارێزگای شرناخ خراوەتە خوارەوە کە 13 ئەفسەر و جەنەراڵی باڵای سوپای تورکیای تیدا بووە.



هەلیکۆپتەرەکە، کە 13 ئەفسەر و فەرماندەی باڵای سوپای تورکیای تێدا بوو، شەوی چوارشەممە 31.5.2017 لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە شارەدێی سێگرکێ (شینۆ) لە ناوچەی قڵابان لە پارێزگای شرناخ تێک شکا و هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا.



بەپێی هەواڵی میدیا تورکییەکان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکە، کە لە ئەنجامی تێکشکانی هەلیکۆپتەرەکە کوژرا، پێشتر بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە و لە دوایین پەرەسەندنەکانی ئۆپەراسیۆنەکەی ئاگادار کردبووەوە.



ئەو ئۆپەراسیۆنە، کە 43 رۆژ بوو بەردەوام بوو، سوپای تورکیا لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجامی داوە.



چەند سەعات دوای ڕووداوەکە سوپای تورکیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کرد کە بەهۆی بەرکەوتنی فڕۆکەکە بە هێڵی کارەبا کەوتووەتە خوارەوە.
bas news-
Top