زانكۆی ڕاپەڕین لە بارەی فەسڵكردنی 93 قوتابی ڕوونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
ئاراز ڕەمەزان، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی زانكۆی ڕاپەڕین لە لێدوانێكد ڕاگەیاند: "بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆی ڕاپەڕین هەر قوتابییەكی زانكۆ ڕێژەی نەهاتنی لە هەر وانەیەك بگاتە لە 15% ی ڕۆژانی دەوام، ئەوا بە كەوتوو هەژمار دەكرێت و لەو وانانەی رێژەی نەهاتووەكەی بەردەكەوێت".
گوتیشی، لەو ڕووەوە 93 قوتابی زانكۆی ڕاپەڕین بەر ئەو بڕیارە كەوتوون و ناتوانن لەو وانانەی تاقیكردنەوە بكەن كە ڕۆژانی نەهاتنیان گەیشتووەتە 15% ، ناتوانن لە خولی یەكەم تاقیكردنەوە ئەنجام بدەن.
ئاراز رەمەزان هێمای بۆ ئەوەش كرد "بەڵام دەتوانن لە خولی دووەمی تاقیكردنەوەكان، یان ساڵی داهاتوو بەشداری تاقیكردنەوەی ئەم وانەیە بكەن كە لێی فەسڵ كراون و ناتوانن بەشدار ببن تێیدا".
bas news-
