فانۆ: حەشدی شەعبی ئەو کەسانە دەباتە ریزەکانییەوە کە تاوانیان لە دژی ئێزدیان کردبێ
(سلێمان فانۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: " حەشدی شەعبی دەستی کردووە بە دروستکردنی حەشدی سوونی و ئەو کەسانەی چەکدارکردوون لە ریزەکانیاندا کە پێشووتر تاوانیان لە دژ ئێزدیان کردووە و کچانی ئێزدیان رفاندوون و ماڵی ئێزدیانیان تاڵان کردووە.
(فانۆ) دەشڵێ، ئێستا کە حەشدی شەعبی هاتووەتە هەندێ دەڤەری شنگال، ئەوانە دەستیان کردووە بە تاڵانکردنی ماڵی ئێزدیان و کردوویانن بە بارەگا بۆ خۆیان و دەستیان بەسەردا گرتووە.
ئەوەیشی خستەڕوو، بۆ کوردانی ئێزدی روونە کە حەشدی شەعبی چۆن دەستی تێکەڵکردووە لەگەڵ داعش و ئێستایش بۆیە ئەوانیش وەک هاوشێوەی داعش دەبینین و دژیان دەوەستینەوە، چونکە حەشدی شەعبی دژی کوردانی ئێزدییە.
سەبارەت بە نفوزی حەشدی شەعبی لە شنگال، )سلێمان فانۆ) دەڵێ، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کەچبوونە پاڵ حەشدی شەعبی وازیان هێناوە و گەڕاونەتەوە و ژمارەیەکی زۆر کەم لەگەڵیاندا ماون.
لای خۆیشەوە (سلێمان میرزا) کوردی ئێزدییە و لەسەر چیای شنگالدا دەژی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی، پەکەکە و حەشدی شەعبی دەستیان تێکەڵکردووە و هەردووکیان هاتوون زیان بە ئێزدیان بگەیەنن، خۆ هێشتا تەلەعفەر رزگارنەکراوە ئەی حەشدی شەعبی بۆناچێ ئەو شوێنە ئازاد بکات بۆچی سێرەی لە شنگال گرتووە.
kdp-
