پۆلیسی سۆران ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ئامێرێكی قوماردا ده‌گرێت

پۆلیسی سۆران ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ئامێرێكی قوماردا ده‌گرێت
پۆلیسی سۆران له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند ئامێرێكی قومار داگرتووه‌ كه‌ له‌چه‌ند كافتریایه‌كی شاره‌كه‌ یاری قوماری پێكراوه‌.

ئازاد تۆفیق، به‌رپرسى لیژنه‌ى ئابوورى سۆران، راى گه‌یاند: "به‌ره‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر پێشنیاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سۆران، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سوران له‌هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ چه‌ند كافتریایه‌ك، ده‌ستمان به‌سه‌ر چه‌ند ئامێرێكی كینو دۆمبه‌ڵه‌ و بڕێك كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرت كه‌ قوماریان پێ ده‌كرا".


ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه‌ هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌هۆى به‌سه‌رچوون و نه‌بوونى مۆڵه‌ت و بوونى ئه‌و ئامێرانه‌ى كه‌ قوماریان پێده‌كرا شه‌ش كافتریا داخران.











باسنیوز
Top