سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكات

 	 سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكات
(مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی) جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە بۆنەی چلودووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە سكرتێر و جێگرەكان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرد.

ڕۆژی پێنجشەممە 1ـی 6ـی 2017 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز (كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی) جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە بۆنەی چلودووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە سكرتێر و جێگرەكان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرد.

هەر لەم پەیوەندییەدا (سەرۆك بارزانی) جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان كردەوە و هیوای ئەوەی خواست كە یەكێتی لە ڕۆڵی كارای خۆی لە پێشڤەبردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و مسۆگەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان بەردەوام بێت.
kdp-
Top