سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكات

 سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ڕه‌سوول، جێگرى سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی، پیرۆزبایی یادى 42 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ئه‌و حزبه‌ى كرد.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێك، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 1ـی 6ـی 2017 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە بۆنەی 42 ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە سكرتێر و جێگرەكان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرد.

هەر لەم پەیوەندییەدا، بارزانی جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان كردەوە.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هیوای ئەوەی خواست كە یەكێتی لە ڕۆڵی كارای خۆی لە پێشڤەبردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و مسۆگەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان بەردەوام بێت.













باسنيوز
Top