مەسرور بارزانی پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحموود کرد

 مەسرور بارزانی پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحموود کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/6/2017، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان کرد و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە، رەوشی ناوخۆی کوردستان، ئەگەر و پێشھاتەکانی دوای کۆتایھاتنی شەڕی داعش کرا.

لە ئاماژەیەکدا بۆ پرسی سەربەخۆیی کوردستان باس لەوەکرا، کە خەڵکی کوردستان لەو پرسە پاشگەز نابێتەوە، چونکە سەروەری و سەربەخۆیی تاکە گەرەنتی رزگاربوونی یەکجاری خەڵکی کوردستان و دووبارەنەبوونەوەی ئەو ستەم و کارەساتەی کە بەسەر کورد ھێنراون.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ھەردوولا جەختیان لە بایەخی کۆدەنگی و یەکڕیزی ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و بەشداریکردنی ھەمووان لە پرسە نیشتمانی و چارەنووسسازەکان کردەوە، بە ئامانجی بەدیھاتنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و دابینکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆ نەوەکانی داھاتوو.

باسکردن لە رێکخستنەوەی زیاتری ھێزی پێشمەرگە بە مەبەستی ئامادە و بەھێزکردنی تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.












باسنيوز
Top