بوومەلەرزەیەک دھۆکی ھەژاند
ئومێد مەعسوم، بەڕێوەبەری بوومەلەرزانی و کەشناسی دھۆک، رایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/6/2017 کاتژمێر 1:15 خولەک، بوومەلەرزەیەک سەنتەری شاری دھۆکی ھەژاند، ئەو بوومەلەرزەیەک چیای بەرنیاسی زاوای دابوو، بە قوڵایی 19 کیلۆمەتر بوو، بە گوڕی 3,2 پلەی رێختەر بوو".
بەڕێوەبەری بوومەلەرزانی و کەشناسی دھۆک، ئەوەشی خستەڕوو: "بە پێوەری 1 بۆ 4 پلەی رێختەر، بوومەلەرزە ھیچ زیانێکی نابێت و تەنیا مرۆڤ ھەست بە جوولەیەک دەکات، بەڵام ئەگەر ھێزەکەی لە پێنج پلەی رێختەر بەرزتر بێت، ئەوا زیانی دەبێت، سوباس بۆ خوا، ئەو گوڕە نەبوو کە زیانی ھەبێت".
باسنیوز
