ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە ماوەی یەک مانگدا 36 کۆڵبەری کورد کوژراون و بریندار بوون

 ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە ماوەی یەک مانگدا 36 کۆڵبەری کورد کوژراون و بریندار بوون
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا (مانگی مەی) لانیکەم 36 کۆڵبەری کوردی ڕۆژهەڵات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران و بە ڕووداوی هاتوچۆ و بەربوونەوە لە شاخ کوژراون و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) 4 کۆڵبەر لەو مانگەدا کوژراون کە دوو کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و دووی دیکەش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بووە.

سێ کەس لەو کۆڵبەرانە خەڵکی مەریوان و یەکێکی دیکەش خەڵکی شنۆ بوون.

لەو ماوەیە، 32 کۆڵبەر بریندار بوون کە25 کەسیان خەڵکی مەریوان بوون و بە ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بوون و حەوت کۆڵبەریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

ئەو کۆڵبەرانەی بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون، سێ کەسیان خەڵکی مەریوان، دوو کۆڵبەر خەڵکی شنۆ و بانە و پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان هەرکام یەک کۆڵبەر بوون.














باسنيوز
Top